( ICRC ) خۆشحاڵی لە هەمبەر كەشی ئارام و سەقامگیر و پێشكەوتووی هەرێمی كوردستان دەربڕی

شاندێكی كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سور( ICRC ) سەردانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (پ.د.ك) كرد و لە لایەن هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەب و ئەندامانی مەكتەبەوە پێشوازیكران.
بە ناوی (پ.د.ك) هێمن هەورامی ستایشی كاروچالاكییەكانی( ICRC ) كرد و رۆڵی ئەوانی بەرز نرخاند لە هەرێمی كوردستان. لە هەمان كاتدا ستایشی رۆڵی (بیاتریس ئۆچیستی) بەرپرسی پێشووی( ICRC ) كرد لە ماوەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێ بۆ خواست.
بە بۆنەی دەست بە كار بوونی (ئەلینۆر بێرنار) بەرپرسی نوێ( ICRC ) لە كوردستان، هێمن هەورامی پیرۆزبایی پ.د.ك ئاراستە كرد و هەموو هاوكاری و پشتیوانی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بۆ دووپاتكرایەوە.
دواتر شاندی( ICRC ) بە وردی باسیان لە كارو چالاكیەكانی رابردوو و بەرنامەی ئایندەی خۆیان كرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی كە توانیوویانە لە كەشێكی ئارام و سەقامگیر و پێشكەوتووی هەرێمی كوردستان كارەكانیان ئەنجام بدەن.
دواتر لە بارەی رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و پرسی مافی مرۆڤ و ئازادییەكان و پێكەوە ژیان و دیموكراسییەتی هەرێمی كوردستان، بە ڕوونی هەڵوێست و هەلسەنگاندنی(پ.د.ك) خستەڕوو و رایگەیاند كە ئێمە لە هەرێمی كوردستان شانازی بەوە دەكەین كە هیچ زیندانێكی سیاسی لە زیندانەكانی هەرێمدا نییە.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

