"دژ به داواكارییهكانی كوردن"

بهغدا-KDP.info- تا ئێستا پەرلەمانتارانی عەرەب بە ھیچ داواکارییەکی کورد لە پڕۆژەیاسای بوودجە رازی نەبوونه.
بهگوێرهی چهند سهرچاوهیهك كه لهتۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بڵاوكراوهتهوه، ئهمڕۆ لهمیانی بهشداری (نووری مالیكی) له خۆپیشاندانی بهغدا دژ به هاتنی هێزهكاتی توركیا بۆ عێراق، خهڵك هێرشیان كردووهته سهر مالیكی و پێڵاویان تێگرتووه و به هۆكاری تێكدانی عێراق ناویان بردووه.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجە ئەمڕۆش بەردەوام بوو زەحمەتە بتوانن تا سبەی ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن و چاوەڕوان دەکرێت پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بوودجە بکەوێتە ڕۆژی چوارشەممە."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، پەرلەمانتارانی عەرەب تائێستا بەھیچ داواکارییەکی کورد ڕازی نەبوونە و مكوڕن لەسەر ڕەتکردنەوە و ئێمەش مكوڕین لەسەر ئەوەی ئەگەر داواکارییەکانی ئێمە جێبەجێ نەکرێت بە ھیچ شێوەیەک دەنگ بەو پڕۆژەیاسایە نادەین، لەبەر ئەوە تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ھیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی داواکارییەکانی ئێمە."
داواکارییەکانی کورد بریتین لە سەدا١٧ـی بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان و بەشی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی سیادی و حاکیمە کە داودەرمان و خۆراکی مانگانەیش دەگرێتەوە و دیاریکردنی بەشە بوودجەی ھێزی پێشمەرگە.
بڵند ئیبراھیم




