٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"مالیكی ئاڵای توركیای سووتاندووه‌"

سەرچاوە: KDP.info
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ.

ئانكارا-KDP.info-  ڕۆژی هەینی لە دوای وتاری هەینی لە بەغدا، کۆمەڵێ گەنج و پیری عێراقی گرد بوونەوە و، لە ناوەڕستی بەغدادا ئاڵای تورکیایان ئاگر دا.

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی (جومهورییەت)ـی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی دا کە سووتاندنی ئاڵای تورکیا لە عێراق سووکایەتییەکی گەورەیە بە تورکیا و، پێویستە لەسەری بێنە وەڵام. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش کردووە، کە سوتاندنی ئاڵای تورکیا دەستی (نووری مالیکی) سەرۆکوەزیرانی پێشوتری عێراقی تێدایە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی (جومهورییەت) بڵاوی کردووەتەوە، تورکیا بەڵگەی دەست کەوتووە، کە مالیکی پێشتر پیلانی داناوە بەوەی ئاڵای تورکیا بسوتێنن. هەروەها دەستێکی باڵای هەبووە لە ورووژاندنی خەڵک و دژایەتیکردنی ئەو هێزەی هێنراوەتە باشیک.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا (ئەحمەد داودئۆغلو) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاشکرا ئاماژەی دا کە ئەوان دەزانن کێ حکوومەتی عێراقی هان دەدات تا بەو شێوەیە دژی هاتنی سوپای تورکیا بن بۆ باشیک، کە مەبەستمان تەنیا یارمەتیدانی عێراقییەکانە، مەبەستی داودئۆغلو (نووری مالیکی) بوو. هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا گوتی ئێمە بە هیچ شێوەیەک چاومان لە خاکی کەس نییە، تەنیا مەبەستمانە کە یارمەتی عێراقییەکان بدەین و، ڕاهێنانیان پێ بکەین بۆ چۆنیەتیی ڕووبەرووبونەوەی داعش.
ڕۆژنامەی (ڕادیکاڵ)ـی تورکیایش لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر سووتاندنی ئاڵای تورکیا لە بەغدای پایتەختی عێراق، نووسیویەتی کاتێک عێراقییەکان [واتە شیعەکانی عێراق] تووڕە دەبن، ئیدی زۆر دواكه‌وتووانه‌ لێدوان ده‌ده‌ن.
کارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار