سێ رۆژنامەنووس توانییان لە مووسڵ ڕابكەن.. بڕیاری گولـلەبارانكردنیان دەرچووبوو

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، سێ رۆژنامەنووس كە بڕیاری گولـلەبارانكردنیان لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەرچووبوو، توانییان لە مووسڵ ڕابكەن و بگەنە شوێنێكی پارێزراو.
(سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێ رۆژنامەنووس كە بڕیاری گولـلەبارانكردنیان لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بۆ دەرچووبوو، توانییان لە مووسڵ ڕابكەن و بگەنە شوێنێكی پارێزراو، بەڵام ئۆتۆمبێلی یەكێك لە رۆژنامەنووسەكان جێما و لەلایەن داعشەوە سووتێنرا".
(مەموزینی) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش 15 ئافرەتیان گولـلەباران كرد كە جلی مەدەنییان پۆشیبوو و لە دژی داعش قسەیان كردبوو.
نەشوان بەرزنجی




