٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری ناوخۆ و بەرگری، ئامادەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەبن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچیت و هەردوو وەزیری ناوخۆ و بەرگریی حكوومەتی عێراق ئامادە دەبن.

(شیرین دینۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە سەعات (10)ـی بەیانی، دانیشتنی ژمارە (44)ـی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت و سەرەتا بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری، گفتوگۆ لەسەر هاتنی هێزی توركیا بۆ عێراق دەكرێت و دواتریش پڕۆژەیاسای زانكۆی بەرگری بۆ خوێندنی سەربازی  دەخرێتە بەر باسەوە".

(دینۆ) گوتیشی: "ڕاپۆرتێكیش لەسەر پڕۆژەیاسای پەسەندكراوی رێككەوتنی هاریكاریی نێوان عێراق و ئێران لە بواری پاراستنی رووەك و تەندروستی و كشتوكاڵیدا ئامادە و گفتوگۆ دەكرێت، لە كۆتاییشدا ڕاپۆرتی چالاكییەكانی لیژنەی یاسایی دەخرێنە روو".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار