یه‌كێتیی ئه‌ورووپا فڕۆكه‌وانیی ئه‌لعێراقییه‌ی خسته لیستى ڕه‌شه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، فڕۆكه‌وانیی ئه‌لعێراقییه‌ی خسته لیستى ڕه‌شه‌وه و، (دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی) ده‌ڵێ، له 10ى ئه‌م مانگه‌دا لیستێكى تازه بڵاو كرایه‌وه و ئه‌و هێڵه عێراقییه كه‌وتووه‌ته نێو لیسته ڕه‌شه‌كه‌وه و، ئه‌م بڕیاره‌یش له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنى باڵاى یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه ده‌رده‌كرێت.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، هه‌روه‌ها گوتی، یه‌كێتیى ئه‌ورووپا لیستێكى تایبه‌تى به هێڵه فڕۆكه‌وانییه‌كانى دونیا هه‌یه، كه ڕێگه پێدراون سه‌فه‌رى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌ورووپا بكه‌ن، ئه‌م لیسته‌یش ناوه ناوه تازه ده‌كرێته‌وه. مه‌به‌ست له‌و لیسته پێدانى به‌رزترین ئاستى ئه‌منییه بۆ هاووڵاتیانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كه به چ فڕۆكه‌یه‌ك گه‌شت بكه‌ن و، لیسته‌كه‌ش له‌لایه‌ن (ڤیۆڵیتا بوڵك) كۆمیسیارى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا راگه‌یاندرا.
جێی باسه، مه‌به‌ستى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا هێڵى ئه‌لعێراقییه‌یه نه‌ك هه‌ر هێڵێك كه له عێراقه‌وه دێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌م بڕیاڕه‌ى ده‌ركردووه، تا به‌رزترین ئاستى ئه‌منیه‌ت دابین بكات.
كه‌نعان به‌هادین




