ئهگهر شیعه وا مكوڕ بن ئهوا كوردیش دهنگ به بودجه نادات

بهغدا-KDP.info- شیعەکان بە ھیچ شێوەیەک ڕازی نین کە بەشە بوودجەی پێشمەرگە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتییەکەی عێراقدا ھەبێت؛ جا ئهگهر شیعه وا ئینكار بن ئهوا كوردیش دهنگ به بوودجه نادات.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ وەکو ئەندامانی فراکسیۆنە کوردەکان لە لیژنەی دارایی لەبارەی بەشە بوودجەی پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی داراییدا کۆ بووینەوە و، داوامان کرد بەشە بوودجەی پێشمەرگەیش لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا ھەبێت ئەگەرنا دەنگی پێ نادەین؛ سەرۆکی لیژنەش پشتگیری لە داواکاری ئێمە کرد، بەڵام کە چووینە کۆبوونەوەی لیژنەی داراییەوە، ئەندامانی شیعە داواکارییەکەمانیان ڕەت کردەوە و، قبووڵیان نەکرد."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، بڕیارە ئەمشەو سەعات ١٠، ئێمە وەکو ئەندامانی کوردی لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکاندا لەوبارەیەوە کۆ بینەوە؛ جا ئەگەر داواکارییەکەمان قهبووڵ نەکرێت، بەھیچ شێوەیەک ئامادە نین دەنگ بە پڕۆژەیاسای بوودجە بدەین.
دەیشڵێت، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە.
بڵند ئیبراھیم




