داعش سێ ئەفسەری بەعسی گوللهباران كرد

مووسڵ -KDP.info- تیرۆریستانی داعش سەرکردەیەکی باڵای خۆی و، سێ گەورە ئەفسەری سوپای پێشووی عێراقی گوللەباران کرد.
(عسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش سێ گەورە ئەفسەری فیرقەی سێی سوپای پێشووی عێراق بە تۆمەتی زانیاریگەیاندن بەھێزە ئەمنیەکانی عێراق گوللەباران کرد."
بەرپرسی لقی چواردە گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش سەرکردەیەکی خۆیانیشی بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی ھێزە ئەمنییەکان و زانیاریدرکاندن گوللەباران کرد.
بڵند ئیبراھیم




