ژه‌نه‌ڕالێكی ئێرانی، داوای لابردنی سنووری نێوان عێراق، سووریا و لوبنان ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ی گشتیی گاردی كۆماریی ئێران(محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری)، داوا ده‌كات سنووری نێوان هه‌رسێ وڵاتی سووریا، لوبنان و عێراق، كه ئه‌و به به‌ره‌ی به‌رگری ناویان ده‌بات، نه‌مێنێ.
(جه‌عفه‌ری) هۆكاره‌كانی ده‌ستتێوه‌ردانی ئێرانیش له سووریا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، ئێران له‌وێ له‌پێناو ئاساyشی نێوخۆی‌دا ده‌جه‌نگێ; هاوكات چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌ی به ئه‌نجامی جه‌نگه‌كه‌ی سووریا ده‌به‌ستێته‌وه كه هه‌ریه‌ك له ئێران و رووسیا دوو لایه‌نی ڕاسته‌خۆی له‌وێدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئێران، چوارشه‌ممه‌ی رابرد (جه‌عفه‌ری) له ئه‌هواز ئه‌م قسانه‌ی بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربازانی نێو ڕیزه‌كانی گاردی كۆماری و به‌سیجی ئێرانی‌دا ده‌كردن، كه له سووریا كوژرابوون.
ئه‌و ده‌ڵێ، ''هۆكاره‌كانی حزووری سه‌ربازیی ئێران له سووریا، بۆ پاراستنی ئاسایشی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه و، به باوه‌ڕی ئه‌و، جه‌نگی سووریا پاشه‌ڕۆژی ئێران و دونیایش یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
فه‌رمانده‌ی گاردی كۆماریی ئێران هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ئێران ناچاره به‌رگری له سنووره‌كه‌ی بكات، كه هه‌زارن كیلۆمه‌تر له سووریاوه دووره. وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش به په‌نابردنه به‌ر بژاری سه‌ربازی به‌ر له گه‌یشتنه چاره‌سه‌ر ده‌رباره‌ی پرسی ناووكی وڵاته‌كه‌ی و ده‌شڵێ، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ به‌ره‌وڕووی ئیسلام ببێته‌وه.
وه‌ك ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییه نێت، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تاران سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێ ئاماده‌یی ئه‌و ته‌نیا بۆ ڕاوێژكارییه، به‌ڵام ئێران زۆر له گه‌وره‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی له ماوه‌ی شه‌ڕی سووریادا له ده‌ست داوه، دیارترینیشیان، ژه‌نه‌ڕاڵ(حوسێن هه‌مه‌دانی)یه.
ته‌نیا له مانگی نۆڤه‌مبه‌ریشدا، نزیكه‌ی 30 ئه‌ندامی گاردی كۆماریی ئێرانی و ئه‌ندامه پاكستانییه‌كانی سه‌ر به میلیشیای زه‌ینه‌بییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌فغانییه‌كانی سه‌ربه میلیشیای فاتمه‌ییه‌كان، له سه‌ر خاكی سووریادا كوژراون. به‌مه‌یش ژماره‌ی كوژراوانی ئێرانی، پاكستانی و ئه‌فغانستانییه‌كانی ده‌گاته نزیكه‌ی 80 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر، دیارترینیش كه به‌م دواییه كوژرا، پاڵه‌وانی جۆدۆ(مسته‌فا شێخ ئیسلامی) بوو.
لابردنی سنووری وڵاتانی به‌رگری
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كانی (محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری)، حزووری سه‌ربازیی ئێران له سووریا، بۆ هۆكارێكی دیكه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه كه خۆی له لابردنی سنووری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌و به وڵاتانی به‌رگری و به هێنانه‌دی یه‌كیه‌تیی ئیسلام ناویان ده‌بات. هه‌ڵبه‌ته ئێران هه‌ریه‌ك له عێراق، سووریا و لوبنانی به وڵاتانی به‌رگری به‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه پێناسه كردووه.
پێشتر و له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، گه‌وره‌به‌رسێكی ئه‌مه‌ریكایی ئاشكرای كردبوو كه، 2000 سه‌ربازی ئێرانی بۆ به‌رگریكردن له ڕژێمی (ئه‌سه‌د) له‌سه‌ر خاكی سووریا‌ن.
سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه كه، هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران له جه‌نگی ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب هاوشانی سه‌ربازانی سوپای سووریا له شه‌ڕدان، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕووسیا، دژ به شۆڕشگێڕانی سووریا به‌رپا بووه.




