٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش، هەزار و 118 چەكداری خۆی گولـلەباران كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، تیرۆریستانی داعش هەزار و 118 چەكداری خۆیان گولـلەباران كرد كە دەست و قاچیان لە دەست دابوو.

(سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش هەزار و 118 چەكداری خۆیان گولـلەباران كرد كە لە شەڕدا دەستوقاچیان لە دەست دابوو.

(مەموزینی) گوتیشی، تیرۆرستانی داعش سێ شوفێری تەكسییان لە سەربازگەی غەزلانی شاری مووسڵ بە تۆمەتی سیخوڕی گولـلە‌باران كرد، هەروەها تیرۆریستان لە گەڕەكی سوكەریش لە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ، سێ خانوویان تەقاندنەوە كە خاوەكانیان لە ترسی داعش هەڵاتوون.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار