عه‌بادی هۆشداری دایه توركیا: گه‌ل و حكوومه‌تی عێراق چی دی ددان به‌خۆیدا ناگرێ

به‌غدا-KDP.inf- سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) رایگه‌یاند، ناردنی هێزی سه‌ربازیی توركیا، كه گوایه هاوكارییه له به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی داعش و، كه بێ ڕه‌زامه‌ندیی عێراقه، یارمه‌تیده‌ر نابێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌ین، ده‌شڵێت، ئێمه بایی ئه‌وه هێزی چه‌كدار و حه‌شدی شه‌عبیمان هه‌یه تا ئه‌م ڕۆڵه بۆخۆی بگێڕێ و سه‌ره‌وه‌ریی وڵاته‌كه‌ی بپارێزێ.
(عه‌بادی) له لێدوانێكی تایبه‌تدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تایبه‌ت به هاتنی هێزی سه‌ربازیی توركیا بۆ ده‌وروبه‌ری مووسڵ، جه‌ختی كرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق كه نوێنه‌رایه‌تیی كۆی پێكهاته‌كانی ده‌كات، ئه‌م هاتنی هێزه‌ی توركیا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و له‌مه‌یشیاندا لایه‌ن و مه‌رجه‌عه‌كان له پشتمانه‌وه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هه‌ڵبه‌ته ئێمه قبووڵی ناكه‌ین و نایشبێ، سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌مان پێشێل بكات. جه‌نگی ئێمه دژ به داعش كه تێیدا سه‌رده‌كه‌وین، جه‌نگی سه‌روه‌ریی عێراقه و تا وه‌ده‌رنانی دوا داعش‌یش له‌م وڵاته‌دا به‌ره‌وڕووی ده‌بینه‌وه.
گوتیشی، هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه، ئه‌م گه‌له چیدی له به‌رانبه‌ر به‌م پێشێلكارییه ددان به‌خۆیدا ده‌گرێ.




