وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: كه وه‌ڵامی رووسیا ناده‌ینه‌وه له ترسان نییه، سه‌بری توركیایش تا ئاستێكه

ئیستانبووڵ-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی، كاتێك توركیا كه وه‌ڵامی رووسیا ناداته‌وه له ترسان نییه، به‌ڵكو ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رووسیادا ئاسایی ببێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه رووسیا وه‌كو ئێمه هه‌ڵسوكه‌وت ناكات. هه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌وه‌شیان له بیر بچێت كه سه‌بری ئێمه‌یش سنووری هه‌یه.
(مه‌ولوود چاوشئۆغلو) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (سپۆت نی‌ك) باس له په‌یوه‌ندیی نێوان توركیا و رووسیا ده‌كات و، ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی توركیا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رووسیای خسته خواره‌وه، رووسیا هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر ناشرین به‌رانبه‌ر به توركیا ده‌كات و، له رووی ئابووری و ده‌روونییه‌وه ده‌یه‌ویێت سزای ئێمه بدات، به‌ڵام با بزانن كه ئێمه كه وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه له ترسان نییه.
ئه‌و ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رووسیادا ئاسایی ببێته‌وه، بۆیه به نه‌رمی لێیان ده‌چینه پێشه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان وه‌كو دو‌ژمنێك سه‌یری ئێمه ده‌كه‌ن و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانن كه سه‌بری توركیایش تا ئاستێكه".
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌یش كرد، كه رووسیا وا ده‌زانێت خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی تاوانی توركیای تێدا بووه، نازانێت ئه‌وان ئاسمانی ئێمه‌یان به‌زاندووه و، به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییش ئه‌مه تاوانه و ده‌بێت وه‌ڵام بدرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی چه‌ندین جار ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه كه ئاسمانی ئێمه مه‌به‌زێنن، به‌ڵام گوێیان به ئێمه نه‌داوه.
(چاوشئۆغلو) گوتیشی، ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رووسیادا ئاسایی ببێته‌وه، به‌ڵام پێویسته ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه هه‌وڵی ئاشته‌وایی بده‌ن.
كارزان گلی




