٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش، چوار رووسیاییه‌كه‌ی گولله‌ باران كرد

سەرچاوە: KDP.info
مووسڵ له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدا.فۆتۆ:ئه‌رشیڤ

مووسڵ-KDP.info-  تیرۆریستانی داعش چوار چەکداری بیانی خۆی گوللە بارانکرد و، لەلایەن چەکدارانی نەناسراویشدا دووقەناس بە دەستی داعش کوژران.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ناوچەی نەبی شیت لەلای راستی شاری مووسڵـدا تەقەیان لەدوو قەناس بەدەستی داعش کرد و دەست بەجێ کوژران.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش چوار چەکداره‌ رووسیاییه‌كه‌ی خۆیان گووله‌ باران كرد كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ سه‌ركرده‌بوو، بەڵام ھۆکاری گوللەباران کردنەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار