ئەردۆگان هێرش دەکاتە سەر عەبادی

ئانكارا-KDP.info- سەرکۆماری تورکیا لە دیمانەیەکدا باسی لەو هێزە تورکە کرد کە چوونەتە باشیک و دەڵێت لەسەر داوای عەبادی بووه.
ئەردۆگان لە دیمانەیەکدا بۆ کەناڵە تورکزمانەکەی (جەزیرە)، دەربارەی چوونی هێزی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق گوتی: "کاتێک داعش دەستی بەسەر مووسڵدا گرت و بووە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش، ئەوکات سەردانی عێراقی کرد لە ساڵی 2014 و لەوێ داوای کرد کە سەربازانی تورکیا بۆ مەبەستی ڕاهێنان بە سەربازی عێراقی لەو کەمپەدا جێگیر ببن.
ئێمەیش ڕەزامەندیمان دەربڕی و هەموو ئەمانەیش بە ئاگاداری هەردوو لا کراوە. ئێستا با لێی بپرسین کاتێک ئەو کەمپەی باشیک دامەزرا و، دەستی بە ڕاهێنانی سەربازانی عێراق کرد، عەبادی لە کوێ بوو؟ لەو کاتەوە هیچ دەنگی دەرنەدەچوو و ئێستا چەند گۆڕانکارییەک لە ناوچەکە ڕووی داوە دەنگی دەردەبڕێت".
ئەردۆگان ڕەخنەی لە عێراق و ئێرانیش گرت بەوەی لە سووریا و عێراقدا هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕی هۆزهۆزانێ دەدەن و، هەر ئەوان بوونە هۆکاری ئەوەی سوونییەکانی عێراق زیانیان بەر بکەوێت و بیانخەنە دەرەوەی بازنەی سیاسی.
کارزان گلی




