٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توركیا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات سەردانی عێراق نەكەن

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی توركیا، بە هۆی ئەو ئاڵۆزیانەی لە ئەنجامی رەوانەكردنی هێزە سەربازییەكەی ئەو وڵاتە بۆ ناوچەی بەعشیقە دروست بوون، داوا لە هاووڵاتیانی دەكات سەردانی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نەكەن.

 وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بەیاننامەیەكی تایبەتدا داوای لەو هاووڵاتیانەی كرد كە لە شارەكانی عێراقدا نیشتەجێن، لەبەر هۆكاری ئەمنی بۆ توركیا بگەڕێنەوە و ئەوانەیشی كە ناچارن بمێننەوە، ئەوا لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەكەدا لە بەغدا بە بەردەوامی لە پەیوەندیدا بن.

لە بەیاننامەكەدا، وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات كە، جگە لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك لە هەرێمی كوردستان، سەردانی شارەكانی دیكەی عێراق نەكەن، ئەو هاووڵاتی و كۆمپانیا توركیانەیش كە لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن و گەڕانەوە بۆیان ئاسان نییە، ئەوا لە قەرەباڵغی دوور بكەونەوە و گرینگییەكی زیاتر بە ئەمنیەتی خۆیان بدەن، بە بەردەوامیش لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەكە لە پەیوەندیدا بن.

داوا لەو هاووڵاتیانەی توركیایش كراوە كە لە هەرێمی كوردستانن، خۆیان بەدوور بگرن لەو ناوچانەی شەڕی دژی داعشیان تێدایە و پابەند بن بە رێنماییەكانی حكوومەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار