٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێ قەنناسبەدەستی داعش لە مووسڵ كوژران.. حەوت تیرۆریستیش یەكدییان كوشت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، بە هۆی شەڕی نێوخۆی داعشەوە، حەوت تیرۆریست كوژران، لەلایەن چەكدارانی نەناسراویشەوە، سێ قەنناسبەدەست كوژران.

(سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە گەڕەكی وادی حەجەر لە رۆژئاوای مووسڵ، سێ قەنناسبەدەستی داعش لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە كوژران.

(مەموزینی) گوتیشی، هەر یەكە لە گرووپەكانی نەقشبەندی و گرووپێكی سەر بە داعش، لە گەڕەكی یەرمووك لە رۆژئاوای مووسڵ، بووەتە شەڕیان و، بەو هۆیەوە حەوت تیرۆریست لە هەردوو لا كوژران.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار