٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"پێشنیاز كراوە هەرێم نەوتی خۆی سەربەخۆ بفرۆشێت"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لیژنە ی دارایی گفتوگۆكان لەبارەی بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراق بەردەوامی پێ دەدات و، پێشنیازیش كراوە هەرێم نەوتی خۆی سەربەخۆ بفرۆشێت.

(سەرحان ئەحمەد سلێڤانەیی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ پێنجشەممە وەكو لیژنەی دارایی لە هۆڵی میوانان لە ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبینەوە و بەردەوامی دەدەین بە گفتوگۆكانمان لەسەر بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراقی فیدڕاڵ و (20) ماددە تەواو بوون، ئەمڕۆیش بەردەوامی دەدەین بە گفتوگۆكردن لەسەر ماددەكانی دیكە".

(سلێڤانەیی) گوتیشی: "زۆرێكی ئەندامانی دەوڵەتی یاسا پێشنیازیان كردووە هەرێمی كوردستان نەوتی خۆی سەربەخۆ بفرۆشێت و لەنێو یاسای بوودجەیشدا، بە دەقێكی یاسایی ئاماژەی پێ بكرێت، بەڵام تا ئێستا لەبارەی ئەم پێشنیازەوە نەگەییشتووینەتە چارەسەرێك".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دەشڵێت: "پێم وایە ڕاپۆرتی كۆتایی و ئامادەكردنی یاسای بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراق، لە نیوەی یەكەمی ئەم مانگەدا ئامادە دەبێت، دواتر پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار