"ڕووسیا ئامانجیەتی توركمانهكانی سووریا بکوتێت"

ئانكارا -KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا (ئیبراهیم کالن) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دهڵێ، رووسیا ئامانجیهتی له سووریادا توركمانهكان بكوتێت.
کالن ئەمڕۆ لە ئانکارا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامهوانیدا باسی لە پرسە هەنووکەییەکانی توركیا کرد و وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە. ئەو باسی لە پەیوەندی نێوان تورکیا و ڕوسیا کرد و گوتی ئێمە بە هیچ شێوەیەک نامانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ ڕوسیا تێک بچێت و، سەرکۆماری تورکیا لەو ڕوەوە چەندین جار گوتوویەتی کێشەکانمان بە دیالۆگ چارە بکەین باشترە.
ئەو لە بەشێکی دیکەی قسەکاندا گوتی زۆرێک لە لایەن هەن لە دەرەوە و ناوەوەی تورکیا، حکوومەتی تورکیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی نەوتی داعش دەکڕێ، ئەمە درۆیە و هیچ بنەمایەکی نییە.
ئەو گوتی: "ئێمە دەزانین کێ نەوتی داعش دەکڕێت و کێ بازرگانیی لەگەڵدا دەکات. ئێمە بە بەڵگە دەیسەلمێنین کە کێ نەوتی داعش دەکڕێت، بەڵام ئەوانەی تۆمەت بۆ تورکیا دروست دەکەن بەڵگەیان لا نییە و تەنیا دەیانەوێت لەو ڕوەوە بکەوینە بەر ڕەخنەی خەڵک".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، دەڵێت ڕوسیا بە هیچ شێوەیەک شەڕی داعش ناکات، بەڵکو ئەو وڵاتەی شەڕی داعش دەکات تورکیایە. فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا تەنیا تورکمانەکانی سووریا دەکاتە ئامانج نەک داعش."
بە گوتەی ئەو بێت، زۆرێک لەو کەسانەی دەچنە ناو گروپی تیرۆریستی داعشەوە لە ئەورووپاوە دێن و، حکوومەتی تورکیا تائێستا 1200 کەسی گرتووە کە ویستویانە لە سنوورەکانی تورکیاوە بچنە ناو دعش.
كارزان گلی




