٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

له‌ سووریادا حكوومه‌ت و ئوپۆزسیۆن رێككه‌وتنێكیان كرد

سەرچاوە: KDP.info
نه‌خشه‌ی سووریا.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

به‌ریتانیا-KDP.info-  بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (بی‌بی‌سی) ڕوانگەی سووریایی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی سووریا ڕێکكەوتون و شەڕیان ڕاگرتووە.

ڕۆژی چوارشەممە پاسەکان گه‌یشتونەتە ناوچەکانی شاری حومس بۆ گواستنەوەی چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و خێزانەکانیان کە چاوەڕێدەکرێت نزیکەی (٨٠٠) کەسیان لێبگوازنەوە، جگە لە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن، ئەوانەی قاعیدەش دەبێ چۆڵی بکەن.
شارۆچکەی (ئەلوەحیر) کە سێ ساڵ بوو لەژێر گوشار و شەڕ و ئابڵۆقەدابوو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن چۆڵی دەکەن و، دەیدەنەوەی دەستی حکوومەتی سووریا، (ئەلوەحیر) کە کاتی خۆی نزیکەی (٣٠٠ هەزار) کەسی لێدەژیا لەبەر شەڕ و گوشارەکان زۆربەی خەڵکەکەی چۆڵیکردوە و لە ئێستادا نزیکەی (٧٥ هەزار) کەسێکی لێدەژین.
ئەو هێزانەی کەلەوێ دەکشێنەوە، بەرە و ناوچەکانی پارێزگای (ئیدلیب) کە تائێستا لەژێر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا ماون پاشەکشێ دەکەن.
هەڵبەتە دەسەڵاتدارانی سووریا ئەو حەفتەیە باسی ئەو ڕێکەوتنەیان کردوە و گوتویانە لەبەر ئەو مەبەستەیش نزیکەی (٣٥) چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سووریایان ئازادکردوە.
دوای ئەو شەڕ ڕاگرتنە و ڕێکەوتنەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و حکوومەت ڕێگادرا بۆ یەکەم جار لەماوەی ساڵیکدا هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بگاتەوە دەستی خەڵکی ناوچەکە و، بۆ بەهاناوە چونیان.
شاری (حومس) و شارۆچکەکانی دەوروبەری بەبەرخودانی گەلی سووریا ناسراون و، یەکەمین شوێن بوون کە سەرهەڵدانیان لەدژی حکوومەتی بەشار ئەسەد ئەنجام دا.
ئەو ڕێکەوتنەی ئێستا لەژێر گوشاری هەوڵە نێوەدەوڵەتی و ناوچەییەکاندا کراوە و، هەروەها لەبەر خراپی ڕەوشی مرۆیی خەڵکی ناوچەکەیش کە ئابڵۆقەیان خرابووە سەر.
هەڵبەتە ئەو شەڕ ڕاگرتنەی کە باسدەکرێت لە کاتێکدایە کە بەشداربوانی کۆبونەوەکانی (ژنێف) بڕیارە لەکۆتایی ئەو مانگەدا جارێکی دیکە بۆ چارەی سیاسی بۆ سووریا دابنیشنەوە، عەرەبستانیش هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای بەبێ ‌هێزە کوردییەکان بانگهێشتی (ڕیاز) کردووە بۆ کۆکردنەوە و یەکڕیزیان.

و/ خالید گەیلانی

هەواڵی پەیوەندیدار