٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا لە مووسڵ، لاشەی 53 داعش دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info
لاشەی ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش. ئەرشیڤ

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رەوشی شاری مووسڵ ڕایگەیاند، لە یەكێك لە شارۆچكەكاكانی سەر بە پارێزگای مووسڵ، گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە كە لاشەی ژمارەیەك تیرۆریستی چیچانی، ئەفغانی و پاكستانیی تێدایە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمڕۆ لە شارۆچكەی حەزەری رۆژئاوای شاری مووسڵ، گۆڕێكی بە كۆمەڵی تیرۆریستانی داعش دۆزرایەوە كە 53 لاشەی تێدا بوو.

(مەموزینی) گوتیشی، ئەو لاشانەی لەو گۆڕەبەكۆمەڵەدا بوون، هەموویان چیچانی، ئەفغانی و پاكستانین.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار