٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی نوێنەران هاتنی سەربازی تورک بۆ عێراق دەخاتە بەر باسەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  وا بڕیارە ئەم دوانیوەڕۆیە پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و، یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەیش گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی ھاتنی ھێزی تورکیا.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نورەدین)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو پەرلەمانتارانی کورد گەڕانەوە بۆ بەغدا و، بڕیارە ئەمڕۆ سەعات یەکی دوانیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ بێتەوە؛ کە مەبەست لێی گفتوگۆکردنە لەبارەی ژمارەیەک پڕۆژەیاسا و ھاتنی ھێزی تورکیا بۆ سنووری پارێزگای نەینەوا-باشیک-، کە چەند ڕۆژێکە بووەتە ابەبتی سەرەکیی میدیا نێوخۆیی و جیهانییەکان.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار