بەشەبودجەی سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ ٥٧ملیار دینار زیاد کرا

بەغداKDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، سەرۆکایەتیی کۆمار بە بەشەبودجەی خۆی رازی نەبووە، بۆیە لەئێستادا برەکەیان بۆ ٥٧ملیار دینار بۆ زیاد کردوونە.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، ٤٠ملیار دینار بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار دیاری کرابوو، بەڵام شاندێکیان سەردانی پەرلەمانی کرد و داوای کرد کە بەشەبودجەیان کەمە و زیاد بکرێت، بۆیە بڕەکەیان بۆ ٥٧ملیار دینار بەرز کردەوە."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، سەرۆکایەتیی کۆمار باسی لەوەکرد کە زیاتر لە ھەزار فەرمانبەریان ھەیە و خەرجییان زۆرە، بۆیە ئەو برە پارەی بۆیان دیاری کراوە بۆ ساڵی دابێ، پێویستە زیاد بکرێت و بەشی ئەوان ناکات، لەبەر ئەوە بڕەکەیان بۆ زیاد کرا.
بڵند ئیبراھیم




