٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حه‌شد و داعش له‌ نزیك خورماتوو شه‌ڕیانه‌

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان -KDP.info-  بەپێی زانیارییەكان، لەم ئێوارەیەوە لە زنجیرەچیای حەمرین لە نزیك شارۆچكەی خورماتوودا داعش و حەشدی‌شەعبی لێیان بووەتە شەڕ.

مەلا کەریم شوکر بەرپرسی بازنەی حەمەرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە چەند سەرچاوەیەكەوە زانیاریمان پێ گەیشتووە ئەم ئێوارەیە لە نزیك گوندی زەرگە، 30 كیلۆمەتر ئەولای خورماتوو، چەكدارانی داعش و حەشدی‌شەعبی لێیان بووەتە شەڕ و، ئەوەندەی زانیبێتمان 14 چەكداری داعش كوژراون."
سیروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار