سبهینێ هەر ٣٨ مادەکەی بوودجه، تاوتوێ دهكرێ

بهغدا-KDP.info- پهرلهمانتارێك دهڵێ سبەینێ دەست بە خوێندنەوەی مادە بە مادەی پڕۆژەیایاسای بوودجهی عێراق دهكهن.
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنەکەمان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و نەوت و دەستەی پەیوەندییەکاندا کۆ بووینە و، لەبارەی بەشە بوودجەی ئەوان گفتوگۆمان کرد و کۆتایی بە بانگهێشتکردنی وەزارەتەکانیش ھات، چونکە سەرجەمیان بانگهێشت کراون."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، بڕیارە سبەی هەر ٣٨ مادەکەی پڕۆژەیاسای بوودجە تاوتوێ بکەن و، لە ھەر شوێنێکدا ھەڵەی تێدا بێت چاکی دەکەنەوە و، دوایییش ڕاپۆرتی خۆیانی لەبارەوە ئامادە دەکەن.
گوتیشی، تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەکەن و، ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەن تا بیخاتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.
بڵند ئیبراھیم




