٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رەنگە ڕه‌وشی خورماتوو تێک بچێتەوە‌‌"

سەرچاوە: KDP.info
خورماتوو.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ.

خورماتوو -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ده‌ڵێ، لە دوێنێوە کۆبوونەوەی کورد و شیعە ھەڵپەسێردراوە، چونکە لە دوای ڕێککەوتنی پێشوو تائێستا چەندین پێشێلکارییان کردووە و بەردەوامیشن لە تیرۆرکرن و ڕفاندنی خەڵکی، بۆیە ئەگەری دووبارە ئاڵۆزبوونی دۆخەکە ھەیە.

(فارووق ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئاسایشی دوزخورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ڕێککەوتنێک لە ماوەی ڕابردوو بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی خورماتوو لەنێوان کورد و شیعە ئیمزا کرا، بەڵام تائێستا شیعەکان چەندین پێشێلکارییان کردووە، بۆیە لە دوێنێوە کۆبوونەوە ھەڵپەسێردراوە، چونکە ناکرێت پێشێلکاری بکەن و کۆبوونەوەش بکرێت، ئاشتی وا نابێت."
(فارووق ئەحمەد) گوتیشی، ئەوان هەر خەریکی تیرۆر و ڕفاندنی خەڵکن؛ دوێنێشەو ھاووڵاتییەکی سوننە کوژراوە و، ئەمڕۆیش بەڕێووبەری قوتابخانەیەک ڕفێندراوە و چارەنووسی دیار نییە.
گوتیشی، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێ، ڕەنگە دیسان دۆخەکە ئاڵۆز ببێتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار