قافڵه‌یه‌کی تیرۆریستان له‌نێو بردرا

میحوه‌ری خازر-KDP.info- له گوندێکی میحوه‌ری خازر، قافڵه‌یه‌کی ئۆتۆمبێلی تیرۆریستانی داعش له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپیمانانه‌وه بۆردومان كرا و قفله‌كه له‌نێو بردرا.
کاتژمێر 2:10 خوله‌کی ئەم دوانیوه‌ڕۆیە 8/12/2015 له گوندی به‌ده‌نه‌ی گه‌وره، سه‌ر به میحوه‌ری خازر، قافڵه‌یه‌کی تیرۆریستانی داعش له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانه‌وه بۆردومان کران، به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌کانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌و میحوه‌ره که‌وتوون، قافڵه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش پێک هاتبوون له 3 ئۆتۆمبێل، که چه‌ندین تیرۆریستیان تێدا بووه، که له ئه‌نجامی بۆردومانه‌که‌دا تیرۆریسته‌کان هەرهەموویان به ئۆتۆمبێله‌وە تێدا چوون.




