٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوودئۆغڵو: لە ناردنی هێز نیەتمان خراپ نییە..دێمە عێراق

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو) له‌ وتارێكیدا كه‌ چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ ئا‌نكا‌را پێشكه‌شی كرد، ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه‌ گرت كه‌ چوونی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عێڕاق به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ لێك ده‌ده‌نه‌وه‌ و، ئه‌و هێزه‌ بۆ مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق چوونه‌ ئه‌وێ نه‌ك مه‌رامێكی خراپیان هه‌بێت.

(داوودئۆغلو) له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی دا، كه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) دوای ئازادكردنی شنگال به‌ ئاشكرا گوتی، كه‌ مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ له‌و كه‌مپانه‌ی كه‌ له‌ عێراق كراونه‌ته‌وه‌، كاریگه‌ری باشی هه‌بووه‌ به‌وه‌ی شنگال ئازاد بكرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ده‌كه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئه‌و هیوای خواست كه‌ له‌ نزیكترین كاتدا وه‌زیری به‌رگریی عێراق سه‌ردانی توركیا بكات و هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ی نامه‌یه‌ك بۆ (عه‌بادی) و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، چوونی ئه‌و هێزه‌ی توركیای بۆ ناو خاكی عێراق روون كردووه‌ته‌وه‌ و، له‌و رووه‌وه‌ هیچ مه‌رامێكی خراپیان نییه‌ له‌ یارمه‌تیدان زیاتر.
له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی باسی له‌وه‌یش كرد، كه‌ له‌ به‌رنامه‌یدا هه‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی عێراق بكات و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ دابنیشێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار