نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتانی ئەورووپا دەکات هاوکاریی ئاوارەکانی کوردستان بکەن

ههولێر-KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ، هەرزانیی نرخی نەوت، بەنزین بە قەیرانی کۆچبەرانی ئەورووپادا دەکات و، قووڵتری دەکاتەوە، بە هۆی قەیرانی ئابوورییشەوە کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەربەرەکانێی ئەوانەیان پێ ناکرێت کە کۆچ دەکەن.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە (فرێدریک کەسای) بەرپرس و ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەڕێوەبردنی کەمپەکانی ئاوارەکان لە هەولێر دەڵێت، ئەگەر تەنیا لە ڕووی داراییشەوە تەماشا بکرێت پێویستە ئەورووپا بەلاوەی گرینگ بێت و هاوکاریی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکانی کوردستان بکات.
(کەسای) گوتی، ئیدارەدانی ئاوارەکان لە کوردستان دە ئەوەندە هەرزانترە لە ئیدارەدانی ئاوارەکان لە ئەورووپا، بۆیە لە بەرژەوەندیی وڵاتانی ئەورووپایشدایە کە لێرە پشتگیرییان بکەن و، بەر لە کۆچیان بگرن.
ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هاوکاریی دارایی لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە کە پشتگیریی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئیدارەدانی ئاوارەکان بکەن، چونکە بە گوتەی ئەو، بوودجەیان بۆ بەڕێوەبردنی کەمپەکان لە بڕاندایە، هەروەها ئاماژەی بەوەیش داوە کە کوردستان بۆخۆیشی لە دۆخێکی خراپی ئابووریدایە بە هۆی بڕینی بوودجە لە بەغداوە و، هەروەها شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوتیشەوە.
شیاوی گوتنە، (فرێدریک کەسای) لە ڕاپۆرتەکەدا داوای بەخشینی زیاتری لە وڵاتانی دەرەوە بە تایبەتی لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە کە زیاتر هاوکاری پێشکەش بکەن، چونکە هاوکارییەکانیان لە ئاستی داواکارییەکاندا نەبووە.
ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، لە هەرێمێکدا کە بە ئەندازەی (سویسرا)ـیە، بەڵام فشارەکان زۆر زۆر و بێئەندازەن. لەنێو ئەو هەموو بارودۆخە خراپەی کە لە ناوچەکدا هەیە، هەرێمی کوردستان دانیشتووانەکەی نزیکەی (٥،٢) ملیۆن کەسە، بەڵام نزیکەی ( ملیۆنێک و 800 هەزار) ئاوارەی لە خۆ گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێستادا دەتوانێت پێداویستییە مرۆییەکان تەنیا بۆ (٣%)ـی ئاوارەکانی ناوچەکانی هەولێر دابین بکات.
و/ خالید گەیلانی




