دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دواخرا.. گه‌شته ئاسمانیه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، به هۆى ته‌واو نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى په‌ڕله‌مانتاران دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دواخرا بۆ سبه‌ى چوارشه‌ممه.
(سیروان سیرینى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند: "بڕیار بوو ئه‌مرۆ سیشه‌ممه دانیشتنى ژماره (42 ) ئه‌نجوومه‌نى نوینه‌رانى عێراق به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى په‌ڕله‌مانتاران دانیشتنه‌كه دواخرا بۆ سبه‌ى چوارشه‌ممه.
(سیرینى) گوتیشى: "وه‌كو كوتله‌كوردستانیه‌كان و له‌گه‌ڵ ژما‌ره‌یه‌ك په‌ڕله‌مانتارى عه‌ره‌ب به حاله‌تێكى تایبه‌ت كه ڕاوه‌ستانى گه‌شته ئاسمانیه‌كان بوو له فرۆكه خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى نه‌مانتوانى ئاماده‌بین، به‌ڵام بۆ به‌یانى ده‌توانین ئاماده‌بین چونكه گه‌شته ئاسمانیه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه .
نەشوان بەرزنجی




