گاردیان هه‌ندێ شتی نه‌بیستراوی له‌باره‌ی داعشه‌وه بڵاو كرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ڕۆژنامه‌ی گاردیان، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی دزه‌پێكراوی ده‌ستكه‌وتووه كه هیی داعشه و، تێیدا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه ڕێكخراوی داعش چۆن پلانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی له عێراق و شام داڕشتووه.
ڕۆژنامه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه، به‌ڵگه‌نامه‌كه هه‌وڵه‌كانی چۆنیه‌تیی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ده‌خاته ڕوو كه ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ده‌وڵه‌تێك بنیات ده‌نێ كه خزمه‌گوزاریی تۆكمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، حوكومه‌تی خۆجێی و خه‌زێنه‌ی دارایی له‌خۆ ده‌گرێ و، به‌رنامه‌یشی هه‌بووه بۆ بواری ئابووری تا پێویستیی ده‌وڵه‌ته‌كه پڕ بكاته‌وه.
بواره دنیاییه‌كه‌یشی ه‌فرامۆش نه‌كردووه
به‌ڵگه‌نامه نوێیه‌كه نیشانی داوه كه، ڕێكخاروه‌كه بایه‌خ به بواره ژیارییه‌كانی وه‌ك ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و بازرگانی، پێوه‌ندیگرتن و ده‌رفه‌تی كار ده‌دات. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه پێرۆكردنی پره‌نسیپی ترساندن و تۆقاندن له پایه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی گاردیانی به‌ناووبانگی به‌ریتانیایی، به‌ڵگه‌نامه‌كه كه له 24 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی دیاری كردووه، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه و پڕۆپاگندایشی وه‌ك ڕوكنێكی ده‌وڵه‌ت به بنه‌ما گرتووه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵكردنی نه‌وت و غازی به شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی و، بواره‌كانی دیكه‌ی ئابووری تێدا جێگیر كراوه.
به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كه كه له‌ژێر ناوی ''بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی''یه، خواسته‌كانی داعشی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ئاشكرا كردووه، هه‌ر ئه‌وه‌یشه وایكردووه كه ئه‌م ڕێكخراوه له كۆی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دی جیا بێ، به‌وه‌ی كه ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه زه‌به‌لاحه‌كانی داراییدا بگرێ و، هێزه‌كه‌ی وه‌ها كۆ بكاته‌وه كه له ڕێكخراوه‌كانی دی مه‌ترسیدارتر بێ.
كه‌مترین چه‌كداریان به ئاسمانه‌هێرشه‌كان ده‌كوژرێن
له‌لایه‌كی دیكه‌وه راپۆرته‌كه‌ی گاردیان پشتئه‌ستوور به به‌ڵگه‌نامه نهێنه به‌رده‌سته‌كه‌ی كه هیی داعشه، ئاماژه‌ی داوه به دیوه شاراوه‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه له‌وه‌ی كه، ئه‌وان ده‌ڵێن ئاسمانه‌هێرشه‌كان كه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به ڕێكخراوه‌كه‌یان ئه‌نجامیان ده‌دات، سنووردارن و ژماره‌یه‌كی كه‌م له چه‌كدارانیان ده‌كرێنه ئامانج. هاوكات داعش نه‌خشه‌ی بۆ چۆنیه‌تیی ئیداره‌دانی بواره‌كانی وه‌ك په‌روه‌رده، سامانه سرووشتییه‌كان، پیشه‌سازی، پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، پێوه‌ندییه گشتییه‌كان و دامه‌زراندنی سه‌ربازگه‌ی بۆ مه‌شق و راهێنان داڕشتووه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، به‌ڵگه‌نامه‌كه كه هیی پار2014یه، سه‌ربازگه‌ی تایبه‌ت به چه‌كداره دێرینه‌كان داده‌مه‌زرێنێ، ئه‌مه به ڕه‌چاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ هه‌ر ساڵێك، دوو حه‌فته بچنه مه‌شقه‌وه تا به دواهونه‌ره‌كانی شه‌ڕكردن و به‌كارهێنانی چه‌ك، هه‌روه‌ها پلانی سه‌ربازی و ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازی ئاشنا ببن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش له به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كه‌دا هاتووه كه، كۆی سه‌ربازگه‌كان له لایه‌ن ئیداره‌یه‌كه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه لێتێگه‌یشتنی ئاسان نابێ و، زۆر له تواناكانی ڕێكخراوی قاعیده له سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كانی 11ی سه‌پته‌مبه‌ر ئاڵۆزتر؛ بۆ یه‌كه‌م جاریشه كه نیازی داعش له مه‌شقدانی منداڵ به شه‌ڕكردن و ئاماده‌كردنیان بۆ جه‌نگ ئاشكرا ده‌بێ.
سه‌رچاوه: alaraby




