پێده‌چێ په‌رله‌مانی عێراق، سبه‌ینێ كۆ نه‌بێته‌وه

بەغدا-KDP.info-به هۆی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییەکەی هه‌ولێر و سلێمانیی، په‌رله‌مانتارانی كورد ناتوانن بگه‌ڕێینه‌وه به‌غدا و پێده‌چێ دانیشتنی په‌رله‌مانیش دوا بخرێت.
(به‌نگین مزووری) ئەندامە كوردی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیاره به‌یانی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام فڕین له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تییەکەی هه‌ولێر و ئەوەی سلێمانییشەوە 48 سەعات ڕاگیراوه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و، ئەو پەرلەمانتارە سوننانەی لە هەرێمدا دەژین، جارێ ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه به‌غدا."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گوتیشی: "سه‌رۆك و جێگره‌كانی پەرله‌مان ئاگادارن له‌و دۆخه تایبه‌ته‌ی هاتووەته پێشەوە و، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ته‌واو نه‌بوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆی هه‌یه دانیشتنه‌كه دوابخات."
(مزووری) دەیشڵێ: "به ڕای خۆم ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌ممه ته‌واو نابێت و، ئەوەندەی زانیبێتمان (سه‌لیم جبووری) هه‌وڵ ده‌دات دانیشتنه‌كه دوابخات، چونكه كوتله‌ی كوردستانی هیچ کامێکیان و، هەندێ په‌رله‌مانتارە عه‌ره‌بی نیشتەجێی هه‌ولێریش ناگەنەوە بەغدا.
نەشوان بەرزنجی




