٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حه‌شدی‌شەعبی، چوار هاونیشتمانە كوردەکەی ئازاد نه‌كردووه‌

سەرچاوە: KDP.info
خورماتوو.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ.

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو ده‌ڵێ، ئێستا دۆخی خورماتوو ئارامە، بەڵام هێشتا چوار ھاووڵاتیی کورد دیلی حەشدی‌شەعبینە و ئازاد نەکراون.

(فارووق ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دوای ڕێککەوتنەکەی کورد و شیعە، خورماتوو کڕ و بێدەنگە، ھەرچەند ھەندێک پێشێلکاری بووە، بەڵام کاری نەکردووەتە سەر ڕێککەوتنەکە و لیژنەکان کاری خۆیان دەکەن بۆ ئاساییترکردنەوە دۆخەکە و جێبەجێکردنی خاڵەکان کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ده‌یشڵێ، تا ئێستا چوار ھاونیشتمانی کورد کە خەڵکی ڕانیە و قەزای ئاکرێن لەلایەن حەشدی‌شەعبی ماون کە کاتی خۆی دەستگیر کرابوون و، تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراون.

(ئەحمەد) ڕوونیشی کردەوە، ئێستا لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی ئەو چوار ھاونیشتمانییەش ئازاد بکرێن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار