٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا یەک دیناریشی بۆ پێشمەرگە نەناردووە

سەرچاوە: KDP.info
په‌رله‌مانی عێراق.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

به‌غدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رەتی کردەوە لە کۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەکەیان لەگەڵ بریکاری وەزیری داراییدا باسی ناردنی پارەیان بۆ پێشمەرگە کردبێت.

(ئەحمەد حاجی رەشید) و (مەسعود حەیدەر) ئەندامانی لیژنەی دارایی بڵاویان کردووەتەوە کە گوایە دوێنێ بریکاری وەزیری دارایی لە پەرلەمان باسی لەوە کردووە، ئەمساڵ تاوەکو مانگی شەش مانگانە ٣٤ملیار دیناریان بۆ پێشمەرگە ناردووە؛ کەچی (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من خۆم لە سەرەتاوە هەتا ئاخر دەقە لە کۆبوونەوەکەدا بووم، (فازڵ نەبی) بریکاری وەزیری دارایی هەر بە لای باسی ناردنی پارەی پێشمەرگەدا نەچوو."

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ئەمساڵ بەغدا جگە لە پارەی نەوتی ھەرێمی کوردستان یەک دینار پارەی بۆ ھێزی پێشمەرگە نەناردووە.

پێشتریش وەزاەرتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەنگۆی 'هاتنی پارەی ھێزی پێشمەرگە لە بەغداوە'ی بەدرۆ خستبوویەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار