به‌شار ئه‌سه‌د: به‌ریتانیا له لێدانی داعش سه‌ركه‌وتوو نابێ

سووریا-KDP.info- بەشار ئەسه‌د له دوا چاوپێكه‌وتنیدا ده‌ڵێ هێرشه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سووریادا سه‌ر ناگرێت.
به‌شار ئه‌سه‌د له میانی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی‌تایمزی به‌ریتانیادا پێی وایه مەگەر ڕووسیا داعش بشکێنێت ئەگینا ناشکێن، چونكه ڕووسەکان به هاوكاریی حكوومه‌تی سووریا پەلاماری داعش دەدەن.
ئه‌سه‌د ده‌یشڵێ، هێرشی ئاسمانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سووریادا هیچ ئاكامێكی نابێ.
چیاكۆ




