چه‌قۆوه‌شێنه‌كه‌ی له‌نده‌ن لەبەر سووریا خه‌ڵكی بریندار دەکرد!

به‌ریتانیا-KDP.info- ئەو ماوەیە له به‌ریتانیا، چه‌قۆکێشێك دوو كه‌سی بریندار كرد، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن ئه‌مه‌یش كاری تیرۆریستانه كه ده‌یانه‌وێ وه‌ها هێرش بكه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی.
له به‌ریتانیا سه‌رچاوه‌كانی ئه‌منی ده‌ڵێن، چه‌قۆکێشە‌كه‌ی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌وی له له‌نده‌ن كه خه‌ڵكی بریندار كردووه، ئه‌م كاره‌ی بۆ سووریا كردووه تا به‌ریتانیا بترسێنی نەوێرێ هێرش بكاته سه‌ر داعش.
ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م كاره‌ی كرد ته‌مه‌نی 29 ساڵانه و پۆلیس ده‌ستگیری كردووه و ددانی ناوە كه له وێستگه‌ی له‌یتۆنستی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ندا ئه‌و كاره‌ی كردووه تا ترس بخاتە بەر به‌ریتانیا نەوێرێ هێرش بکاتە سه‌ر داعشەکانی ناو سووریا.
چیاكۆ




