٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پلان هەیە، بەرژەوەندیی گرینگی تورکیا لە بەگدا بکرێنە ئامانج

سەرچاوە: KDP.info
بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا. ئەرشیڤ

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاوی کردووەتەوە، گرووپگەلێکی چەکداری عێراقی پلانیان هەیە، خاڵی گرینگی تورکیا لە بەغدا بکەنە ئامانج، بەو مەبەستەی ئانکارا ناچار بکەن سەربازانی لە عێراق بباتە دەرەوە.


ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی، ئەمڕۆ دووشەممە، لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە عێراق زانیویەتی، "لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بۆ بەئامانجگرتنی پێگە گرینگەکانی تورکیا لە بەغدا، گرووپگەلیک کۆبوونەوەی چریان ساز داون."


پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق(حەیدەر عەبادی) ڕایگەیاندبوو کە، وڵاتەکەی مافی ئەوەی هەیە هەر ڕێکارێک بگرێتە بەر، بە پەنابردن بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەگەر بێت و تورکیا هێزەکانی کە بۆ نزیک مووسڵی ڕەوانە کردووە، نەکێشێتەوە.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە کە، هەڕەشەی ڕفاندن لە ئارادایە، ئەمەیش پاش ئەوە دێ کە هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی بۆ ئەم پرسە نەیتوانیوە ڕۆڵ لە یەکلاکردنەوەی ببینێ؛ هەڵبەتە ئەمە سەرباری ئەو ناکۆکییە سیاسی و مەزهەبییەی، پێوەست بە ئامادەیی تورکیا لە عێراقدا هەیە لە کاتێکدا ئێرانی لێیە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاشکرای کردووە کە، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، داوای وەزیری دەرەوەی عێراق (ئیبراهیم جەعفەری) ڕەت کردووەتە بەوەی لەبارەی هاتنەناوەوەی هێزی تورکیا بۆ ناوچەی بایکی نزیک مووسڵ بخەنە بەر باسەوە، ئەو کاتە نەبێ کە ئەمەریکاییەکان ڕایانگەیاند کە، ئەم جموجۆڵە سەربازییەی تورکیا بە ئاگاداری ئەمەریکایە، بە باوەڕی سەرچاوەکەیش، ئەم لیدوانەی ئەمەریکا بە واتای ئەوەیە کە ئیدی لە توانای کەسدا نییە گرفتیان بۆ بنێنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار