٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تیرۆریستان 400 ئەفسەری پێشووی سوپای عێراقیان دەستگیر كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، تیرۆریستانی داعش 400 ئەفسەری پێشووی سوپای عێراقیان لەنێو شاری مووسڵ دەستگیر كرد و، هاووڵاتییەكیشیان گوللـەباران كردووە.

(عیسمەت رەجەب)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "تیرۆریستانی داعش دەستیان كردووە بە دەستگیركردنی ئەفسەرانی پێشووی سوپای عێراق لە شاری مووسڵ و، بەپێی زانیارییەكان ژمارەی ئەو ئەفسەرانەی كە داعش دەستگیری كردوون، تا ئێستا گەییشتووەتە (400) ئەفسەر".

(رەجەب) دەشڵێت، هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش هاووڵاتییەكی شاری مووسڵیان گوللـەباران كرد بە ناوی ( یوسف محەمەد سوڵتان ئەلعوبێدی) كە دەكاتە برای ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا (جەمیلە ئەلعوبێدی).

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، بۆردوومانی چڕی فڕۆكە جەنگییەكان بۆ سەر شاری مووسڵ بەردەوامە و، ئەمەیش تیرۆریستانی داعشی زۆر شپرزە كردووە، هەموو ئەو چەكدارانەیش كە بە تەمەن بچووكن و لەگەڵ تیرۆریستاندان، كارەكانیان جێ هێشتووە و هەڵاتوون.

 

نەشوان بەرزنجی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار