٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چاوشئۆغڵو: "لەسەر داواکاریی بەغداد هێزمان ناردووە"

سەرچاوە: KDP.info

ئەنتاڵیا-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی تورکیا (مەولوود چاوشئۆغڵو) ده‌ڵێ، وەزیری بەرگریی عێراق داوای راهێنانی سەربازیی کرد. لە هەمان کاتدا پارێزگاری مووسڵ داوای کرد تورکیا راهێنان بە سەربازانی بکات.

لەبارەی بانگهێشتکرانی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بە ئاسایی دانا و رایگەیاند، کە ناو بە ناو حاڵەتی وەها روو دەدات و دەکرێت حکوومەتی خانەخوێ بانگهێشتی باڵیۆزخانەی وڵاتانیتر بکەن.

جێگیربوونی هێزی سەربازیی تورکیا لە سنووری پارێزگای مووسڵ، بووه‌ته‌ پرسی مێدیاكانی جیهان و (مەولوود چاوشئۆغڵو) له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕوونی كرده‌وه‌، ''وەزیری بەرگریی عێراق داوای راهێنانی سەربازیی کرد. لە هەمان کاتدا پارێزگاری مووسڵ داوای کرد تورکیا راهێنان بە سەربازانی بکات. هێزەکانمان لەو ناوچەیە راهێنان بە پێشمەرگە و ئەو هێزانەی تر دەکەن کە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدان. ئەوە شتێکی تایبەت بە تورکیا نییە. بەڵکو ئەمه‌ریکا، فەڕەنسا و ئەڵمانیایش هەمان راهێنان لە عێراقدا ئەنجام دەدەن.''
وەزیری دەرەوەی تورکیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، توركیا هەر لە سەرەتاوە لەسەر داواکاریی حکوومەتی عێراق چووەتە ناوچەکە و، هیچ پێشێلکارییەک رووینەداوە. وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگریی عێراقی ئەم داوایەیان لە تورکیا کردووە و دواجاریش هەمان داواکاری لەلایەن پارێزگاری مووسڵەوە بەدەستمان گەیشت". ئانادۆلو وای بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

دوێنێ شه‌ممه‌یش، (سەفین دزەیی) گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی هه‌مان پرس ڕایگه‌یاند، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی تیرۆریستانی داعش، لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو وڵاتی توركیا لە سۆران و قەڵاچۆلان دوو بنكەی مەشق و ڕاهێنانی تایبەت بە هێزی پێشمەرگە كردەوە و، لە هەمان كاتدا بنكەیەكی دیكەی بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزەكانی دیكەی عێراقی لە پارێزگای مووسڵ كردەوە و لەوێیش هاوكاریی پێویست لە بواری سەربازیدا پێشكەش كراوە. بە مەبەستی فراوانتركردنی ئەو بنكەیەی پارێزگای مووسڵ، لەم ڕۆژانەدا پسپۆڕ و كەلوپەلی پێویست گەیەنراوەتە ئەو بنكەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار