٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بوودجه دیسان ده‌ستكاری ده‌كرێ

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی عێراق ده‌ستكاری كرا؛ بوودجەكه‌ كرا به‌ 105ترلیۆن دینار و، كورتهێنانەکەیشی 24ترلیۆن دینارە.

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری دارایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق کۆ بووە و، باس لەو گۆڕانکاریانە کرا کە حکوومەت کردوویەتی و، بە پێی دوایین گۆڕانکاری ١٠٥ترلیۆن خەرجییە و، داھاتیش ٨٠ترلیۆن دینارە؛ کە ٦٩ترلیۆن داھاتی نەوت و، ١١ترلیۆنیش داھاتی ناوخۆیە و، رێژەی کورتهێنانیش ٢٤ترلیۆن دینار دەبێت، ئەمەش دوایین گۆڕانکاری و کۆتاییە؛ دیارە تا ئێستا سێ جار گۆڕانکاری کراوە."

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ئەم حەفتەیە لەگەڵ ھەموو وەزارەتەکان لەبارەی بوودجە کۆ دەبنەوە و حەفتەی داھاتووش دەست بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خۆیان دەکەن و، پێویستە تاوەکو ١٤ـی مانگ تەواوی بکەن و، دواتریش لە ڕۆژی ١٥ـی مانگ دەخرێتە دەنگدانەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار