٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سلێڤانەیی: خه‌ڵكی عێراق به‌ خشته‌ی نوێی مووچه‌ ڕازی نییه‌

سەرچاوە: KDP.info
په‌رله‌مانی عێراق.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

باشیك-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پەرلەمان دەشێ بچێتە دادگای فیدراڵ و، لەسەر خشتەی نوێێ مووچە، شکاتی حکوومەت بکات، چونکە خەڵکی عێراق بەو خشتەیە ڕازی نییە.

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: " حکوومەتی عێراق بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەرانی پەسەند کردووە، کەچی دەشێ پەرلەمان پەسەندی بکات، چونکە ئەمە پەیوەندی بەچاەرنووسی فەرمانبەرانەوە ھەیە و، نابێت بەبێ پەرلەمان جێبەجێ بکرێت، لەبەر ئەوەی خەڵکی عێراق بەو خشتەیە ڕازی نین و، حکوومەتیش ئامادە نییە ڕەتی بکاتەوە و، نایشینێرێت بۆ پەرلەمان."

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، پێویستە بەشی قانوونی پەرلەمانی عێراق لە دادگای فیدراڵی سکاڵا دژی حکومەتی عێراق تۆمار بکات، بۆ ئەوەی ئەوخشتەیە ڕەت بکرێتەوە، چونکە ناکرێت پەرلەمان بێدەنگ بێت لە کارێک کە مافی خۆیەتی بڕیاری لەسەر بدات؛ خەڵکیش پێی ڕازی نییە حکوومەت جێبەجێی بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لێدوانی داوە و، باسی لەوە کردووە کە لە سەرەتای مانگی داھاتوو خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەران جێبەجێ دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار