داعش 17منداڵ و 12 پۆلیسی كوشتن

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش بە بیانوونی راکردن لە مەشقی سەربازی، 17منداڵ و 12 پۆلیسی كوشتن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئهو 17منداڵه لە سەربازگەی سەلامیە مەشق و راھێنانیان دەکرد، ھەڵاتبوون، دواتر ئهو منداڵانهی كه دەستگیر كراونهتهوه و تەمەنیان لە خوار 16ساڵان بووه و ههموویان كوشتن.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: لە مووسڵ داعش 12پۆلیس و سەربازی پێشووی عێراقی لە سەربازگەی غەزلانی كوشتن.
ههروهه زانیاری دا كه، لە گەڕەکی سوکكەر تەقە لە بارەگایەکی داعش کرا، بەوھۆیەوە 9تیرۆریستی داعش کوژران، کە یەکێکیان ئەمیرە بە ناوی (ئەبو مەروان).
بڵند ئیبراھیم




