واشنتن: داعش بڕێكی كه‌م نه‌وتی به قاچاخ ڕه‌وانه‌ی توركیا كردووه

واشنتن-KDP.info- به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ڵێ، ئه‌و نه‌وته‌ی كه له سووریا له بن ده‌ستی داعشه و به قاچاخ براوه بۆ توركیا، بڕێكی كه‌م بووه، ئه‌م لێدوانه‌یش پاش ئه‌وه دێ كه ڕووسیا ئانكارای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه له ڕێی ئه‌و بازرگانییه ناشه‌رعییه‌وه، توركیا پاره‌یه‌كی باشی ده‌ست ده‌كه‌وێ.
(ئامۆس هۆشتاین) به‌رپرسی هۆبه‌ی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، گوتی، ئه‌و نه‌وته‌ی كه به قاچاخ براوه كه‌لێك كم بووه، كه‌موزۆرییه‌كه‌ی وابه‌سته‌ی كات بووه و، قازانجه‌كه‌یشی هه‌ر كه‌م بووه.
جوارشه‌ممه‌ی رابردوو، جێگری وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا، سه‌رۆككۆماری توركیا و خانه‌واده‌كه‌ی به‌ده‌ستهه‌بوون به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له كڕینی نه‌وت له داعش، تۆمه‌تبار كرد.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه، به هۆی ئه‌و ئاسمانه‌هێرشانه‌وه كه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئه‌نجامیان ده‌دات، زیانێكی زۆر به‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ژێر چنگی داعش له سووریا و عێراق كه‌وتووه، ئاماژه‌یش ده‌ده‌ن كه، ئه‌و نه‌وته‌ی داعش ده‌ریده‌هێنێ هه‌ره‌زۆری له نێوخۆی سووریادا به كار ده‌هێنێته‌وه.
دوێنێ هه‌ینییش، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی گوتیان، بڕێكی كه‌م له نه‌وت، له ڕێی تانكه‌ره‌وه و به قاچاخ به سنووری نێوان سووریا-توركیادا، گه‌یه‌نراوه‌ته توركیا، به‌ڵام ئه‌و بڕه هیی ئه‌وه نییه له‌سه‌ر ئاستی باڵای نێوده‌وڵه‌تی بایه‌خی پێ بدرێ.
بارزگانیكرن به نه‌وت، سه‌رجاوه‌ی سه‌ره‌كیی پشتیوانیی داعشه له‌و شه‌ڕه‌یدا كه له عێراق و سووریا به‌رپای كردووه، هه‌روه‌ها پێشبینی كراوه كه له فرۆشتنی زێری ڕه‌ش، داعش ڕۆژانه ملیۆن و نیوێك دۆلار داهاته‌كه‌ی بێ.




