توركیا ده‌ڵێ ئاڵوگۆڕی به یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق كردووه و، عه‌بادییش داوای ده‌ستبه‌جێ كشانه‌وه‌ی ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) داوا له توركیا ده‌كات، ئه‌و هێزه‌ی كه ره‌وانه‌ی پارێزگای مووسڵی كردووه، ده‌ستبه‌جێ خاكی وڵاته‌كی جێ بهێڵێ.
نووسینه‌گه‌كه‌ی(عه‌بادی) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا به ناوی حوكومه‌ته‌وه ده‌ڵێ، ''زانیومانه كه نزیكه‌ی فه‌وجێك له هێزی توركیا كه تانك و زریپۆشیسیان له‌گه‌ڵدایه هاتوونه‌ته نێو خاكی عێراقه‌وه و به دیاریكراوی بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا.''
به‌یاننامه‌كه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ركراوه، ده‌یشڵێ، ئه‌و هێزه‌ی توركیا كه به ناوی مه‌شقدانی عێراقییه‌كانه‌وه و بێ ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی فیدراڵه''، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ''ئه‌مه به واتای پێشێلكردنی مه‌ترسیداری سه‌روه‌ریی عێراقه، له‌گه‌ڵ نیه‌تپاكیی پێوه‌ندیی دراوسێیه‌تیی عێراق و توركیادا نایه‌ته‌وه.''
به‌یاننامه‌كه داوایشی كردووه، ''نێوه‌نده‌كانی ده‌سته‌لات له عێراق داوا له توركیا ده‌كه‌ن، ڕێز له پێوه‌ندیی دراوسێیه‌تی بگیرێ و ده‌ستبه‌جێ بكشێنه‌وه و خاكی عێراق جێ بهێڵن.''
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵوی توركیایش، ئەو یەکه سەربازییه‌ی تورکیا کە لە نزیک شاری مووسڵه بە مەبەستی راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە جێگیر کرابوون، گۆڕدرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئانادۆڵو، بە مەبەستی گۆڕینەوەی ئەرک لەو یه‌كه سەربازییه‌ی تورکیا کە نزیکەی دوو ساڵ و نیوە بۆ راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک مووسڵه‌وه‌یە، 150 سەربازیی تورکیا لەگەڵ نزیکەی 20 تانک، بە رێگای وشکایی رەوانەی ناوچەی بەعشیقە کران.
جێگەی باسە بەھۆی گۆڕینی یەکەکە، نزیکەی 20 تا 25 تانک رەوانەی ناوچەکە کراون.




