تۆڕنادۆكانی به‌ریتانیا گورزیان له داعش وه‌شانده‌وه

به‌ریتانیا-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا رێگه‌ی دا وڵاته‌كه‌ی گورز له سووریادا له داعش بوه‌شێنێ، تۆڕنادۆكانی به‌ریتانیا چوونه ئاسمانی سووریا و گورزیان له داعش وه‌شاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا لهراگهیاندراوێكدا كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان وێنه‌یه‌كی ده‌ستخستووه، رایده‌گه‌یه‌نێ كه به‌ریتانیا به‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی تۆڕنادۆ ده‌ستی كرد به بۆردومانی داعش له سووریا دا و، زیانی زۆریان به مۆڵگه‌كانی داعش گه‌یاندووه.




