ناتۆ ده‌یه‌وێ ئه‌مكاره بۆ توركیا بكات

ئه‌ورووپا-KDP.info- ناتۆ ده‌یه‌وێ سنووره‌كاتی توركیا پته‌وتر بكات و فڕۆكه‌ی زیاتر بۆ بنكه‌ی ئینجه‌رلیك بنێرێ، له‌گه‌ڵ دانانی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی تا توركیا زیاتر بتوانێ سنووره‌كانی به‌هێز بكات.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بڕیای دا كه بۆ ساڵێكی دی ڤیزای نێوان توركیا و گشت وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا نامێنێ و هاووڵاتیانی توركیا ده‌توانن هه‌موو ئه‌ورووپا به‌بێ ڤیزا بگه‌ڕێن، له‌ئێستادا ناتۆ ده‌یه‌وێ كارنامه‌یه‌ك پێشكه‌یشی توركیا بكات تا ئه‌و وڵاته‌یش به‌ڵینه‌كانی به‌جێبگه‌یه‌نێت كه هه‌موو ئه‌ورووپا داوای له توركیایه چیدی نه‌هڵێی به‌ڕێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه خه‌ڵكی به قاچاخ رووبكه‌نه ئه‌ورووپا.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی توركیا فڕۆكه‌یه‌كی رووسیای له خاكی خۆیدا خسته خواره‌وه، ئێستا وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌دوای ئه‌وه‌ن سنووره‌كانی توركیا پته‌وتربكه‌ن و، سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن فڕۆكه‌ی زیاتر بۆ بنكه‌ی ئاسمانی ئینجه‌رلیك ره‌وانه بكه‌ن، هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كیش له سنووره‌كانی توركیادا دابنێن. سکرتێری گشتی ناتۆیش نه‌یشارده‌وه كه ئێستا ناتۆ ده‌یه‌وێ سنووره‌كانی توركیا پته‌وبكات.




