٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دا..ئێمه‌ باشتر ده‌زانین بۆچی هێز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كه‌ین

سەرچاوە: KDP.info
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ.

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info-  ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ره‌وانه‌كردنی هێز بۆ عێراق هۆشداری داوه‌ به‌ كاربه‌ده‌ستانی عێراق كه‌ ئه‌مه‌ریكا خۆی ده‌زانێ بۆچی هێز ده‌نێرێ و پێویست ناكات كه‌ كاربه‌ده‌ستانی عێراق دژی پرۆسه‌كه‌ لێدوان بده‌ن.

به‌رپرسانی عێراق به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی شیعه‌ مه‌زهه‌بن به‌ هه‌واڵی ره‌وانه‌كردنی هێز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا وه‌ بۆ عێراق په‌ستبوون و رۆژانه‌ لێدوانی دژ به‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌ده‌ن..به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (جۆن كێری) له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی دژ به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی)ـدا ده‌ڵێ، هێزه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته‌ عێراق و تیمێكی 200 كه‌سی ده‌بێ و هۆشداریشمان داوه‌ به‌ عێراق كه‌ ئه‌مه‌ریكا كاری خۆی باشتر ده‌زانێ كه‌ له‌دژ داعش چی ده‌كا و بۆچی هێز ده‌نێرێ.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكایش (كارته‌ر) وه‌ك هۆشداریه‌ك بۆ عێراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و هێزه‌ی دێته‌ عێراق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ و هێزی عێراق كار ده‌كات و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌.
به‌رپرسانی پنتاگۆنیش ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ریكا هۆشدای داوه‌ به‌ عێراق كه‌ پرسی ناردنی هێز یه‌كلابووه‌ته‌وه‌ و پێویست ناكات لێدوانی دژ به‌و هێزانه‌ بدرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار