٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌بوئامینه‌ی داعش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بۆمبێك له‌نێو داعشدا ته‌قیه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا ئه‌میرێك و چوار داعش كوژران.

بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: " ئه‌مرۆ تیرۆریستانی داعش 276 كه‌سیان له‌شارى مووسڵ ده‌ستگیركرد كه‌ ئاماده‌ نه‌بوون بڕۆنه‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ؛ له‌شه‌لالاتیش له‌ رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ لاشه‌ی 25 ئافره‌تی تێدابوو و  گشتیان جیهادی نیكاحیان ره‌تكردبوویه‌وه‌، بۆیه‌ داعش گولله‌بارانی كردبوون.
ده‌یشڵێ، له‌نێو باره‌گایه‌كی داعش له‌ گه‌ڕه‌كی 17ی ته‌مووز له‌ مووسڵدا بۆمبێك له‌نێو داعشدا ته‌قیه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا ئه‌میررێك به‌ناوی (ئه‌بو ئامینه‌) له‌گه‌ڵ چوار تیرۆریستی دیكه‌ كوژران.

نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار