وێنه‌یی؛ كوشتارگه‌كه‌ی دوێنێی كالیفۆڕنیا

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- دوێنێ له هێرشێـکی چه‌کداریدا بۆ سه‌ر سه‌نته‌رێـکی خزمه‌تگوزاری له شاری سان بێرناردینۆی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا 14 که‌س کوژران و 17 که‌سی دیکه‌یش برینداربوون.
سه‌نته‌ری Inland Regional له كالیفۆڕنیا دوێنێ له‌چالاكییه‌كدا كه به‌شێوه‌ی ئاهه‌نگ رێكخرابوو، له‌ده‌می نیوه‌ڕۆدا چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده سه‌ریان و ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێ‌كردن و له ئاكامدا 14 كه‌س كوژران و 17 ی دیكه‌یش بریندرابوون.
سه‌نته‌ری Inland Regional كه له‌به‌نه‌ڕتدا بایه‌خ و گرینگی زۆر به خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌دات، لای دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا به‌رووداوێكی سه‌یر ناوبردا كه بۆچی هێرشكراوه‌ته سه‌ر سه‌نته‌رێكی وه‌ها كه ته‌نیا كاری مرۆیی ده‌كات.

ئه‌وانه‌ی كه هێرشیان كرد، جلی ره‌شیان پۆشیبوو، ئۆتۆمبێلێكی SUV یان پێ‌بوو، ده‌مامكیان دابوو و دوو تا سێ كه‌س ده‌بوون، هه‌ر زوو پۆلیس لێیان هاته ده‌ست و لێانی دان و دوو له‌و چه‌كدارانه‌یان كوشت..له‌و دوو كوژراوه‌دا یه‌كێكیان ناوی سه‌ید ڕه‌زوان فاروقه و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریکایه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه، ئه‌وه‌ی دیكه‌یش ناوی تا‌شفین مالیکه و ته‌مه‌نی 27 سـاڵه.
سه‌باره‌ت به‌م رووداوه سه‌رۆك ئۆباما رایگه‌یاند كه، ره‌نگه ئه‌مه هێرشێكی تیرۆریستی به‌رنامه بۆ دارێژراو بێ كه تیرۆر بیه‌وێ خۆی بگه‌یه‌نێته نێو ئه‌مه‌ریكا و ره‌شبكوژی بكات.








