"داعش ناسنامهی باری شارستانی نوێی دروست كردووه"

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ بڕیاریان داوە ناسنامەی باری شارستانیی ھاووڵاتیان بگۆڕن، بەڵام خەڵک هیچیان پێ خۆش نییە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی سەرچاوەکانی ئێمە لە مووسڵ، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش ھەڵساوە ناسنامەی باری شارستانیی خەڵکی مووسڵ دەگۆڕێت و، ناسنامەی نوێیان بۆ دروست دەکات؛ مۆر و ئارمی داعشی پێوەیە و، کاری پێ دەکەن. ئەوەی تازە لەدایک دەبێ، لەو ناسنامەیەی پێ دەکەن."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، ھاووڵاتیان بەو ناسنامەیە ڕازی نین؛ زۆرینەی ئەوانەی سەردانی فەرمانگەی ناسنامەی باری شارستانی دەکەن، ئەوانەن کە سەر بە داعشن.
بڵند ئیبراھیم




