به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى و سه‌رۆك تاڵه‌بانى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى PDK و PUK به‌ڕێوه‌چوو

رۆژى سێشه‌ممه له‌شارى هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانى، هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانیى كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى گرنگیان به‌رێوه‌برد.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین مه‌سه‌له‌ى گرنگ و هه‌نوكه‌یی و پێویست گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و بڕیارى پێویستیان لێ درا.
كه‌ركوك و بارودۆخه‌كه‌ى یه‌كێك بوو له كارنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كه كه تیایدا پێویستیى پێداچونه‌وه به بارى ئیدارى و ئه‌منى و چه‌سپاندنى پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كان دوپاتكرایه‌وه به‌و جۆره‌ى كه گۆڕانكارى و چاكسازیى بنه‌ڕه‌تى بكرێت له سه‌راپاى فه‌رمانگه‌كانى پارێزگاكه‌دا، هه‌م له ڕ‌وى كارگێڕییه‌وه هه‌م له ڕ‌وى ئه‌منیه‌وه به‌و جۆره‌ى كه هێمنى و پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كانى شاره‌كه ده‌سته‌به‌ر ببێت، به‌تایبه‌تى قوڵكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى ستراتیژى و چاره‌نوسساز له نێوان كورد، توركمان، عه‌ره‌بى ڕه‌سه‌ن، كلد و ئاشورى و ئه‌وانى تر.
ده‌رباره‌ى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستانیش له‌ڕوى ئیدارى و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا دوپاتكرایه‌وه پێویسته كارنامه و خاڵه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى ڕۆژى پێنجى شوباتى دووهه‌زار و یازده‌ى نێوان یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بكرێته بنه‌ماى سیاسیه‌تى هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنى حه‌ڤده خاڵه‌كه‌ى پارله‌مانى كوردستان و هه‌ماهه‌نگیش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى چى پێویست ده‌كات ڕابپه‌ڕێنرێت له پێناوى دیالۆگ و ووتوێژ و پێشنیازى نوێ به ئامانجى جێبه‌جێكردنى چاكسازى و گۆڕانكارى له هه‌موو بواره‌كاندا، به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه هه‌یه.
ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونى مه‌سه‌له‌كانى په‌یوه‌ست به خۆپیشاندان و مانگرتنى جه‌ماوه‌ر بوو بۆ خستنه‌ڕووى داواكاریه‌كانیان ، له‌و باره‌یه‌وه كۆبونه‌وه‌كه دوپاتى كرده‌وه، خۆپیشاندان و رێپێوان بۆ خستنه‌رووى داواكاریه‌كان مافێكى ده‌ستورى و دیموكراسى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكه له چوار چێوه‌ى ئازادیه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان، به‌و جۆره‌ى له‌سنورى یاسا و رێساكان ده‌رنه‌چێت و كارى توندوتیژى و ڕێگرتن له كار و كاسبى و زیان گه‌یاندن به ئابوریى خه‌ڵكى لێنه‌كه‌وێته‌وه
هاوپه‌یمانى ستراتیژیی نێوان پارتى دیمو‌كراتى وكردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ته‌وه‌ره‌یه‌كى تر‌ى ئه‌و كۆبونه‌وه هاوبه‌شه گرنگه بوو، كه رۆژى سێشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتى هه‌ردوو سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانى به‌ڕێوه‌چوو ، تیایدا دوپات كرایه‌وه هاوپه‌یمانى ستراتیژیی سیاسیی نێوان هه‌ردوولا، به قۆناغێكى چاره‌نوسسازى گرنگدا تێپه‌ڕ ده‌بێت هه‌ردوولاش پابه‌ندبوونى ته‌واوى خۆیان بۆ خاڵه‌كانى ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه دوپات كرده‌وه به‌و جۆره‌ى كه هه‌وڵ بدرێت باشتر بڕگه‌كانى ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه بۆ ئه‌ندامان و كادیرانى هه‌ردوولا و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ڕۆشن بكرێته‌وه .
گفتوگۆكردن و دیالۆگى دۆستانه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تردا بێ جیاوازى، ته‌وه‌رێكى تر بوو كه به ووردى تاووتوێ كرا و بڕیارى پێویستى له باره‌وه درا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه بتوانین باشتر ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین و كێشه‌كان به‌گیانێكى دیموكراسى و باشتر چاره‌سه‌ر بكه‌ین و متمانه‌ى پێویستیش له پێناوى چه‌سپاندنى هێمنى و ئارامى و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیى و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان به‌ده‌ست بهێنین. له‌م پێناوه‌شدا كۆبوونه‌وه جه‌ختى كرده‌وه كه شیاوترین چاره‌سه‌ر، جگه له‌وه‌ى كێشه و گرفته‌كان ده‌بێ زوو چاره‌سه‌ر بكرێن ، له‌هه‌مان كاتدا شه‌رعیه‌تى راسته‌قینه لاى گه‌له‌كه‌مانه .
كۆبونه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى پێشوه‌ختى په‌رله‌مانیش كرده‌وه كه ئه‌مه تاقه رێگاى شه‌رعى و شه‌رعیه‌تى گه‌ل پارێزیشه.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)